زانایان لە لێکئاڵانی کوانتەمی لە کاتی لێکهەڵوەشانی بۆزۆنی هیگزدا دەکۆڵنەوە
وێستگە ستایل-
زانایان لە لێکئاڵانی کوانتەمی لە کاتی لێکهەڵوەشانی بۆزۆنی هیگزدا دەکۆڵنەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەو فیزیکزانانەی لەسەر داتاکانی ڕێکخراوی سێرن (CERN) کار دەکەن، بەڵگەی ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە بۆزۆنەکانی Z کە لە ئەنجامی لێکهەڵوەشانی بۆزۆنی هیگزدا بەرهەمندێن، دەکرێت دیاردەی لێکئاڵانی کوانتەمی پیشان بدەن.
لێکئاڵانی کوانتەمی کاتێک ڕوودەدات کە تایبەتمەندییەکانی تەنۆلکەکان بە شێوازێک پێکەوە دەبەسترێنەوە کە ناکرێت بە جیاکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک سیستەمی سەربەخۆ شیبکرێنەوە.
لێکۆڵینەوە لە لێکئاڵانی پەیوەندیدار بە تەنۆلکە قورسەکان، ڕێگەیەکی دیکە بۆ توێژەران دەڕەخسێنێت تا لەو یاسا بنەڕەتییانە بکۆڵنەوە کە کۆنترۆڵی ماددە و وزە
دەکەن.
ئەم توێژینەوەیە هەروەها دەتوانێت تاقیکردنەوەی نوێ بۆ تیۆریی کوانتەم لە ژینگەیەکدا دابین بکات کە تەنۆلکە بەرهەمهاتووەکان خاوەنی وزەی زۆر بەرزن.
دەرەنجامەکان دەچنە پاڵ کۆمەڵە توێژینەوەیەکی ڕوو لە زیادبوون کە لە دیاردەنکوانتەمییەکان لە خێراکەرەکانی تەنۆلکەدا دەکۆڵنەوە.
ساینس دەیلی، ٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦.
PM:11:53:23/09/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه