دامەزراوەی کولتووری لە ئەبوزەبی بە پڕۆگرامی 'المڕماس' پێشوازی لە وەرزی نوێ دەکات
وێستگە ستایل-
دامەزراوەی کولتووری لە ئەبوزەبی بە پڕۆگرامی 'المڕماس' پێشوازی لە وەرزی نوێ دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دامەزراوەی کولتووری لە ئەبوزەبی کارنامەی دەوڵەمەندی وەرزی نوێی بۆ مانگەکانی ئەیلوول تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ ئاشکرا کرد.
ئەم بنکەیە یەکێکە لە دیارترین مۆڵگەکانی داهێنان لە کەنداو و بەردەوام لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکییە هزری و هونەرییەکانە.
وەرزی نوێ چەندین نمایشی نێودەوڵەتی، پێشانگای هونەری و چالاکیی جەماوەری لەخۆدەگرێت، هاوکات بەرنامەیەکی نوێی ئەدەبی بە ناوی "المڕماس" پێشکەش دەکرێت.
ئەبوزەبی وەبەرهێنانی گەورە لە بواری پیشەسازییە داهێنەرەکاندا دەکات و دامەزراوەی کولتووریش بەردەوام ناوەندێکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگە ڕەسەن و نوێیەکان.
کارنامەی ئەم وەرزە دەبێتە هۆی بووژانەوەی جموجۆڵی ئەدەبی و پێشکەشکردنی تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە نێوان کولتووری خۆجێیی و داهێنانی جیهانیدا.
دامەزراوەی کولتووری لە ئەبوزەبی
PM:02:35:15/09/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه