مانگی میراتی هیسپانیک لە سەرتاسەری ئەمریکا بە فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەری دەستی پێکرد
وێستگە ستایل-
مانگی میراتی هیسپانیک لە سەرتاسەری ئەمریکا بە فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەری دەستی پێکرد
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولەوە "مانگی میراتی هیسپانیک" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر دەستی پێکرد.
ئەم بۆنەیە ساڵانە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆڵ، مێژوو و کاریگەریی پێکهاتەی هیسپانیک و لاتینۆ لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەی ئەمریکیدا بەڕێوە دەچێت.
مۆزەخانەکان، کتێبخانەکان و دامەزراوە کولتوورییەکان زنجیرەیەک پڕۆگرامی تایبەت بە مۆسیقا، خواردنە فۆلکلۆرییەکان، شانۆ و ئەدەبیاتی لاتینۆ نمایش دەکەن کە تاوەکو ١٥ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
لە ساڵی ١٩٨٨ەوە مانگێک لە ساڵنامەی فەرمیی ئەمریکادا بۆ ئەم پێکهاتەیە تەرخان کراوە، کە دەستپێکەکەی هاوکاتە لەگەڵ جەژنی سەربەخۆیی پێنج وڵاتی ئەمریکای لاتین.
یادکردنەوەی ئەم مانگە دەرفەتێکی زیندووە بۆ دەوڵەمەندکردنی پێکەوەژیان و نیشاندانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکان لەناو کایە کولتوورییەکاندا.
دامەزراوە فیدراڵییەکانی کولتوور لە ئەمریکا
PM:02:32:15/09/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه