‌ئەو بوومەلەرزانەی بەهۆی هەورەبرووسکەوە دروست دەبن یارمەتی زانایان دەدەن بۆ خوێندنی پێکهاتەی زەوی

وێستگە ستایل-

ئەو بوومەلەرزانەی بەهۆی هەورەبرووسکەوە دروست دەبن یارمەتی زانایان دەدەن بۆ خوێندنی پێکهاتەی زەوی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دیاردەیەکی سروشتی سەرسوڕهێنەر کە بە "Thunderquake" (بوومەلەرزەی هەورەبرووسکە)

ناسراوە، ڕێگەیەکی نوێ دەداتە زانایان بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە قووڵەکانی ژێر زەوی. توێژەران خەریکی پێوانەکردنی ئەو شەپۆلە سیزمیکییانەن کە بەهۆی ڕووداوە بەهێزەکانی ناو بەرگەهەواوە دروست دەبن.


وێنەگرتنی سیزمیکی تەقلیدی زۆرجار پشت بە بوومەلەرزە یان لەرینەوەی دەستکرد دەبەستێت، بەڵام ئەم جۆرە بوومەلەرزانە سەرچاوەیەکی تری وزە دابین دەکەن چونکە بروسکە و گۆڕانکارییەکانی پەستانی هەوا دەتوانن لەرینەوەیەک دروست بکەن کە بە ناو چینەکانی ژێر زەویدا دەڕوات.


زانایان دەتوانن شیكردنەوە بۆ خێرایی و ڕەفتاری ئەو شەپۆلانە بکەن تا تایبەتمەندییەکانی ماددەکانی ژێر زەوی بخەمڵێنن. ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنیbنەخشەسازی جیۆلۆجی و یارمەتیدانی توێژەران بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتەی ئەو ناوچانەی کە چالاکیی بوومەلەرزەی سروشتییان کەمە.


ئەم پەرەپێدانە بەشێکە لە بزووتنەوەیەکی فراوانتر لە زانستی زەویدا بۆ بەکارهێنانی ئاماژە سروشتییە نائاساییەکان وەک ئامرازی زانستی. توێژەران داتاکانی مانگی دەستکرد و زیرەکیی دەستکرد و هەستەوەرە پێشکەوتووەکان تێکەڵ دەکەن بۆ تێگەیشتن لەو پرۆسانەی پێشتر بینینیان قورس بووە.


زانیاری باشتر لەسەر پێکهاتەکانی ژێر زەوی دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ جیۆلۆجی، پلاندانانی ژێرخان، خوێندنی ئاوی ژێرزەوی و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بوومەلەرزە.


ئەم توێژینەوەیە نیشانی دەدات چۆن ڕووداوێکی کەشوهەوا دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە شاراوەکانی هەسارەکەمان.


نەیچەر، Phys.org، ئابی ٢٠٢٦.


PM:11:40:24/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل