پێنج هەنگاوی سەرەکی بۆ پاراستنی دڵ لە جەڵتە و نەخۆشییەکان
وێستگە ستایل-
پێنج هەنگاوی سەرەکی بۆ پاراستنی دڵ لە جەڵتە و نەخۆشییەکان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
جەڵتەی دڵ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا، بەڵام بە گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانرێت تا ئاستێکی زۆر ڕێگری لێ بکرێت.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە کە وەرزشکردنی ڕۆژانە و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ.
کەمکردنەوەی خوێ و شەکر لە ژەمەکاندا و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمدەکاتەوە.
دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر لێدانی دڵ هەیە، بۆیە پشوودان و خەوی پێویست زۆر گرنگن.
پشکنینی دەوری و ساڵانە یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی هەر کێشەیەک لە خوێنبەرەکاندا پێش ئەوەی بگاتە ئاستی مەترسیدار.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
PM:11:41:17/08/2026
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه