‌گەردەلوولی "دۆڵفین" زیانی گەورە بە ڕۆژهەڵاتی چین دەگەیەنێت

وێستگە ستایل-

گەردەلوولی "دۆڵفین" زیانی گەورە بە ڕۆژهەڵاتی چین دەگەیەنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گەردەلوولێکی بەهێز بە ناوی "دۆڵفین" گەیشتە پارێزگای ژێجیانگ و بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بایەکی وێرانکەر.


ئەم دۆخە نالەبارە وایکرد کە کارەکانی گواستنەوەی گشتی و گەشتە ئاسمانییەکان لە شەنگهای بە تەواوی ڕابگیرێن.


زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی بەهۆی مەترسییەکانی گەردەلوولەکەوە لە ناوچەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پەناگەی ئارام.


کەشناسی چین هۆشداری داوە کە بارانێکی زۆرتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و ئەگەری ڕوودانی کارەساتی سروشتی هەیە.


حکومەتی چین هەموو تیمەکانی فریاگوزاری خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشهاتەکانی ئەم زریانە.


ئاژانسی هەواڵی شینخوا (Xinhua) - ئاژانسی ڕۆیتەرز


PM:10:01:10/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل