ئێڤ مۆیرهێد دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێکان بە ئامانجی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٣٠
وێستگە ستایل-
ئێڤ مۆیرهێد دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێکان بە ئامانجی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٣٠
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئێڤ مۆیرهێد، ئەستێرەی ناسراوی یاری کەرلینگ، کۆتایی بە خانەنشینییەکەی هێنا و گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانی وەرزش.
ئەو ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی بەدەستهێنانی مەدالیایە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانی ٢٠٣٠ لە وڵاتی فەڕەنسا.
بڕیارە مۆیرهێد لەگەڵ یاریزان بۆبی لامی بەشداری لە یارییە دووانە تێکەڵاوەکاندانبکات و دەڵێت ئێستا بەهێزترە.
ئەم خانمە وەرزشوانە پێشتر مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی بۆ بریتانیا بەدەستهێناوە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتە.
گەڕانەوەی ئەم پاڵەوانە ورەیەکی زۆری بە هەوادارانی ئەم وەرزشە بەخشیوە کە چاوەڕوانی ئاستی بەرزن لێی.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی (BBC Sport) - فیدراسیۆنی جیهانی کەرلینگ
PM:10:01:10/08/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه