‌جۆن ڕام بۆ جاری سێیەم نازناوی تاکەکەسی خولی لیڤ گۆڵفی مسۆگەر کرد

وێستگە ستایل-

جۆن ڕام بۆ جاری سێیەم نازناوی تاکەکەسی خولی لیڤ گۆڵفی مسۆگەر کرد


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


جۆن ڕام توانی پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە بە یەک گەڕ، نازناوی پاڵەوانی تاکەکەسی لیڤ گۆڵف بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەدەست بهێنێت.


ئەم یاریزانە ئیسپانییە توانی بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش ڕکابەرەکانی بێت و پارێزگاری لە پێشەنگی خۆی بکات.


دوای ئەنجامە باڵاکانی لە خولی نیویۆرک، پێگەی ڕام لە ڕیزبەندی گشتی بووە یەکلاکەرەوە و دەستنیشانکرا وەک پاڵەوان.


ئەمە سێیەمین نازناوی لەسەریەکی ڕامە لەم خولەدا، کە نیشانەی ئاستە بەرز و جێگیرەکەیەتی لە جیهانی گۆڵفدا.


خولی لیڤ گۆڵف یەکێکە لە پڕ داهاتترین و بەهێزترین خولەکانی جیهان کە باشترینبیاریزانەکان تێیدا کۆبوونەتەوە.


ڕاگەیاندنی فەرمی خولی لیڤ گۆڵف (LIV Golf)


PM:09:57:10/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل