٨ی ئاب.. ڕۆژی جیهانی پشیلە؛ دۆستە نازدار و زیرەکەکەی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
٨ی ئاب.. ڕۆژی جیهانی پشیلە؛ دۆستە نازدار و زیرەکەکەی مرۆڤ
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پشیلەکان یەکێکن لە باوترین و خۆشەویستترین ئاژەڵە ماڵییەکان لە جیهاندا، ساڵانە لە
٨ی ئابدا لە سەرانسەری جیهان یادی ئەم ئاژەڵە نازدارانە دەکرێتەوە و وەک هاوڕێیەکی نزیکی مرۆڤ ڕێزیان لێدەگیرێت.
ئەم ڕۆژە وەک دەرفەتێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەربارەی شێوازی مامەڵەکردن و گرنگیدان بە پشیلەکان، هەروەها هاندانی خەڵک بۆ پاراستنیان لە مەترسییەکان و دابینکردنی ماڵێکی ئارام بۆ ئەو پشیلانەی لە سەر شەقامەکان بێسەروشوێنن.
پشیلەکان خاوەن کەسایەتییەکی سەربەخۆ و هەستێکی بەهێزن، دەتوانن پەیوەندییەکی سۆزداری قووڵ لەگەڵ خاوەنەکانیان دروست بکەن. توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ڕاگرتنی پشیلە لە ماڵەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی و جەڵتەی دڵ، هەروەها دەنگی "خورەخوری" پشیلە (Purring) کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر ئارامکردنەوەی دەمارەکانی مرۆڤ هەیە.
بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٠٢دا لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاژەڵان
(IFAW) ڕۆژی ٨ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی پشیلە دیاریکرا. پشیلەکان مێژوویەکی کۆنیان لەگەڵ مرۆڤدا هەیە کە بۆ نزیکەی ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت لە شارستانییەتی میسری کۆندا کە وەک ئاژەڵێکی پیرۆز و هێمای پارێزگاری سەیر دەکران.
لەم ڕۆژەدا، باشترین دیاری بۆ پشیلەکان دابینکردنی خواردنی تەندروست، پشکنینی پزیشکی و پێدانی کاتێکی زیاترە بۆ یاریکردن لەگەڵیان، ئەمەش نیشانەی میهرەبانی و بەرپرسیارێتی مرۆڤە بەرامبەر بە ژینگەکەی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی ڕۆژی جیهانی پشیلە و ئاژەڵە ماڵییەکان.
PM:12:27:08/08/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه