‌دۆزینەوەی ٤٠ هەزار جۆر مێرووی نوێ لە پارچە زەوییەکی بچووکی دارستانەکانی ئەمازۆن

وێستگە ستایل-

دۆزینەوەی ٤٠ هەزار جۆر مێرووی نوێ لە پارچە زەوییەکی بچووکی دارستانەکانی ئەمازۆن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گۆڤاری "Nature" لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرای کرد کە زانایان لە ناوچەیەکی زۆر سنوورداری دارستانەکانی ئەمازۆن، نزیکەی ٤٠ هەزار جۆر مێرووی جیاوازیان دۆزیوەتەوە.


زانایان لە ئێستادا لە پرۆسەی پۆلێنکردنی ئەم مێرووانەدان و دەڵێن زۆربەی ئەو جۆرانە پێشتر هەرگیز لەلایەن مرۆڤەوە نەبینراون و بۆ جیهانی زانست تەواو نوێن.


ئەم دۆزینەوەیە جارێکی تر ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە دارستانە چڕەکانی ئەمازۆن چەندە جۆراوجۆری زیندەیی تێدا شاراوەیە و هێشتا مرۆڤ تەنها بەشێکی زۆر کەمی دۆزیوەتەوە.


پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن تەنها بۆ ڕێگریکردن لە وشکەساڵی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی ملیۆنان جۆر زیندەوەرە کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە هاوسەنگی کۆئەندامی ژینگەیی جیهاندا دەگێڕن.


پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە تێکچوونی ژینگەی ئەم دارستانانە دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەزاران جۆر زیندەوەر پێش ئەوەی مرۆڤ تەنانەت ناویشیان لێ بنێت.


سەرچاوە: گۆڤاری زانستی نەیچەر (Nature)


PM:11:42:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل