‌کەمبوونەوەی مێژوویی ئاستی ئاوی ڕووباری دانووب گەشتوگوزار و بازرگانی لە ئەوروپا پەکدەخات

وێستگە ستایل-

کەمبوونەوەی مێژوویی ئاستی ئاوی ڕووباری دانووب گەشتوگوزار و بازرگانی لە ئەوروپا پەکدەخات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


وشکەساڵی توند و شەپۆلەکانی گەرمای نائاسایی ئاستی ئاوی ڕووباری دانووبیان لە ئەوروپای ناوەڕاست بۆ نزمترین ئاستی پێوانەیی دابەزاندووە.


ئەم ڕووبارە کە بە شادەماری گواستنەوەی دەریایی لە ئەوروپا دادەنرێت، لە ئێستادا بەهۆی وشکبوونی بەشێکی زۆری، زیانی گەورەی بە کەرتی گواستنەوەی کاڵا و گەشتیاری گەیاندووە.


بەهۆی نزمی ئاستی ئاوەکەوە، زۆربەی کەشتییە بارهەڵگرەکان ناتوانن بە باری تەواوەوە هاتوچۆ بکەن، هەروەها گەشتە گەشتیارییەکانی هاوینە کە هەزاران کەس تێیدا بەشدار دەبوون، بە تەواوەتی ڕاگیراون یان گۆڕانکارییان تێدا کراوە.


گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر سەرچاوە ئاوییەکانی کیشوەری ئەوروپا و پسپۆڕان دەڵێن ئەم دۆخە لە داهاتوودا خراپتر دەبێت. 


ئەم قەیرانە نەک هەر زیانی بە گەشتوگوزار گەیاندووە، بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر پیشەسازی و گواستنەوەی وزە و کەرتی ئابووری ئەو وڵاتانەش هەبووە کە ڕووبارەکە

پێیاندا تێدەپەڕێت.


سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس (AP)


PM:11:39:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل