‌دادگای باڵای ئەمریکا سزایەکی دارایی زەبەلاح بەسەر ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستیندا دەهێڵێتەوە

وێستگە ستایل-

دادگای باڵای ئەمریکا سزایەکی دارایی زەبەلاح بەسەر ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستیندا دەهێڵێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە بڕیاری سزایەکی دارایی کە بەهای ٦٥٦ ملیۆن دۆلارە دژی لایەنی فەڵەستینی ڕابگرێت.


ئەم بڕیارە یاساییە پەیوەستە بە زنجیرە هێرشێک کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لە شاری قودس ڕوویاندا و تێیدا چەندین هاووڵاتی ئەمریکی بوونە قوربانی، ئەمەش وایکرد کەیسەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە دادگاکان بمێنێتەوە.


لایەنی فەڵەستینی لە دادگا ڕایگەیاندووە کە سەپاندنی ئەم بڕە پارە قورسە دەبێتە هۆی پەکخستنی تەواوەتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەوانە کەرتی تەندروستی و پەروەردە لە ناوچەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، بەڵام دادگا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سزاكە.


ئەم کێشە یاساییە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو دەیە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێک خێزانی قوربانییەکان داوای قەرەبووکردنەوەیان لە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین و دەسەڵاتی نیشتمانی فەڵەستین کردبوو.


بڕیارەکەی دادگای باڵا بەو مانایەیە کە ململانێ یاساییەکان هێشتا بەردەوامییان دەبێت و پرۆسەی تانەگرتن لە بڕیارەکان لە دادگا نزمەکاندا بەردەوام دەبێت، بەڵام سزاکە وەک خۆی ماوەتەوە.


سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئەسۆشێتد پرێس


PM:11:38:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل