‌چیای ئۆڵیمپس چووە ناو لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە

وێستگە ستایل-

چیای ئۆڵیمپس چووە ناو لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لە هەنگاوێکی مێژووییدا بۆ وڵاتی یۆنان، چیای ئۆڵیمپس بە فەرمی لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خرایە ناو لیستی کەلەپووری جیهانییەوە.


ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک هەڵسەنگاندنی ورد دێت بۆ پاراستنی ئەم ناوچە سروشتییە، کە وەک یەکێک لە دیارترین شوێنەوارە مێژوویی و جوگرافییەکانی جیهان ناسێنراوە و لەمەودوا وەک ناوچەیەکی پارێزراوی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.


بڕیارەکە نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دەکات بە پاراستنی ڕەسەنایەتی چیاکە و ڕێگریکردن لە هەر گۆڕانکارییەک کە زیان بە ژینگەکەی بگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر ناساندنی ناوچەکە بە گەشتیارانی جیهان و بوژاندنەوەی بەرچاوی کەرتی ئابووریی و گەشتیاریی لە یۆنان.


چیای ئۆڵیمپس بەهۆی پێگە مێژووییە دێرینەکەی و سروشتە دەگمەنەکەیەوە، هەمیشە وەک سیمبۆلێکی کلتووریی گرنگ تەماشا کراوە و ئێستا بە فەرمی وەک میراتێکی مرۆیی جیهانی تۆمارکرا، تا وەک خۆی بۆ نەوەکانی داهاتوو بمێنێتەوە.


بەم هەنگاوە، یۆنان دەستکەوتێکی تری گەورەی نێودەوڵەتی بۆ خۆی تۆمارکرد، کە نەک تەنها لە ڕووی مەعنەوییەوە گرنگە، بەڵکو لە ڕووی یاساییەوە پارێزبەندییەکی جیهانی بۆ ئەو ناوچە مێژووییە دابین دەکات.


ماڵپەڕی فەرمی یونسکۆ (UNESCO)


PM:11:44:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل