‌پیانۆ لە کوێوە سەری هەڵدا؟ چیرۆکی داهێنانی پاشای ئامێرە مۆسیقییەکان

وێستگە ستایل-

پیانۆ لە کوێوە سەری هەڵدا؟ چیرۆکی داهێنانی پاشای ئامێرە مۆسیقییەکان


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پیانۆ بە یەکێک لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین ئامێرە مۆسیقییەکان دادەنرێت، بەڵام زۆر کەس نازانن کە ئەم ئامێرە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە گەیشتووەتە جیهان.


لە ساڵی ١٧٠٠دا، داهێنەرێکی ئیتاڵی بە ناوی "بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری" توانی یەکەم وەشانی ئەم ئامێرە مۆدێرنە دروست بکات.


ئامانج لە داهێنانی پیانۆ ئەوە بوو کە مۆسیقاژەن بتوانێت بەپێی پەستاندنی پەنجەکانی، دەنگی نزم و بەرز پێکەوە دروست بکات، شتێک کە لە ئامێرە کۆنەکاندا مەحاڵ

بوو.


ناوی سەرەتایی پیانۆ (Gravicembalo col piano e forte) بوو، کە بە واتای "ئامێری ژێدار بە دەنگی نەرم و بەهێز" دێت، پاشان کورتکرایەوە بۆ "پیانۆ".


ئەم داهێنانە شۆڕشێکی گەورەی لە مۆسیقای کلاسیکدا دروست کرد و وای کرد ئیتاڵیا ببێتە ناوەندی گەشەکردنی هونەری مۆسیقا لە ئەوروپادا.


سەرچاوە: مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتان (The Met Museum)


PM:11:27:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل