‌کۆمپانیای یوبیسۆفت لەبەردەم قەیرانێکی گەورەدایە؛ بۆچی یاریزانان پشتیان تێکردووە؟

وێستگە ستایل-

کۆمپانیای یوبیسۆفت لەبەردەم قەیرانێکی گەورەدایە؛ بۆچی یاریزانان پشتیان تێکردووە؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیای یوبیسۆفت کە یەکێکە لە زەبەلاحەکانی جیهانی یاری، ئێستا ڕووبەڕووی دابەزینی بەهای پشکەکانی بووەتەوە بە ڕێژەی ٨٠٪ لە بازاڕی بۆرسەدا.


هۆکاری ئەم پاشەکشەیە تەنها پەیوەندی بە گرافیک یان کێشەی تەکنیکییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە شێوازێکی دووبارەبووەوە هەیە کە یاریزانانی بێزار کردووە.


کۆمپانیاکە کەوتووەتە ناو تەڵەیەکەوە کە بە "فۆرمۆلای یوبیسۆفت" ناسراوە، کە تێیدا هەموو یارییەکانی وەک ئەسایسن کرید و فارکرای و واچ دۆگز بوونەتە یەک شێواز: نەخشەیەکی گەورە و ئەرکی دووبارە.


لە ڕابردوودا ئەم کۆمپانیایە بە داهێنەرترین دادەنرا، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ بیرۆکەیەکی نوێیان پێشکەش نەکردووە و تەنها ناوی یارییەکانیان گۆڕیوە.


ئەم دۆخەی ئێستا وایکردووە شارەزایان پێشبینی ئەوە بکەن ئەگەر یوبیسۆفت گۆڕانکاری ڕیشەیی نەکات، ڕەنگە لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە بکڕدرێت یان لەناو بچێت.


سەرچاوە: گۆڤاری ئابووری (Forbes)


PM:11:24:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل