‌نهێنی توانایەکی سەروو مرۆیی لە ناوچەی هیمالایا ئاشکرا دەبێت

وێستگە ستایل-

نهێنی توانایەکی سەروو مرۆیی لە ناوچەی هیمالایا ئاشکرا دەبێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لێکۆڵینەوە نوێیە زانستییەکان باس لە بوونی گۆڕانکارییەکی جێنەتیکی دەگمەن و سەرسوڕهێنەر دەکەن لە جەستەی دانیشتوانی ڕەسەنی چیاکانی هیمالایا.


ئەو کەسانەی لەو ناوچە بەرزانەدا دەژین، بەتایبەت "شێپانییەکان"، خاوەن توانایەکی جیاوازن کە ڕێگەیان پێ دەدات لە ژینگەیەکدا بژین کە ئۆکسجینی زۆر کەمە.


پزیشکان ئاشکرایان کردووە کە ئەم مرۆڤانە خاوەنی جینێکی تایبەتن بە ناوی (EPAS1)، ئەم جینە ڕێگری دەکات لەوەی خوێنیان خەست بێتەوە کاتێک ئۆکسجین کەم دەبێت، ئەمەش وای کردووە جەستەیان وەک مرۆڤی ئاسایی تێک نەچێت.


بە شێوەیەکی گشتی، مرۆڤی ئاسایی ئەگەر بچێتە ئەو بەرزاییە زۆرە، خوێنی خەست دەبێتەوە و ئەگەری تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و سستبوونی ئەندامەکانی جەستەی زۆرە، بەڵام جەستەی دانیشتوانی هیمالایا خۆی گونجاندووە.


ئەم گۆڕانکارییە جێنەتیکییە بە یەکێک لە خێراترین پرۆسەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ دادەنرێت کە لە ماوەی هەزاران ساڵدا ڕووی داوە بۆ مانەوە لە ژیان لە ژینگەیەکی

سەختدا.


سەرچاوە: گۆڤاری زانستی (Nature Communications)


PM:11:23:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل