‌شاکارەکەی گوستاڤ کلیمت دەبێتە لێگۆ؛ نرخ و وردەکارییەکانی بڵاوکرانەوە

وێستگە ستایل-

شاکارەکەی گوستاڤ کلیمت دەبێتە لێگۆ؛ نرخ و وردەکارییەکانی بڵاوکرانەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تابلۆی "ماچ"ی هونەرمەندی ناوداری جیهانی گوستاڤ کلیمت، کە یەکێکە لە گرانبەهاترین شاکارە هونەرییەکان، لە نوێترین پەرەسەندندا دەکرێتە تابلۆیەکی لێگۆ و بەمزووانەدەخرێتە بازاڕەوە.

 

ئەم پڕۆژەیە لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی فەرمییە لە نێوان کۆمپانیای لێگۆ و مۆزەخانەی "بێلڤێردی" لە شاری ڤیەننا، کە تێیدا مۆزەخانەکە مافی بەکارهێنانی ئەم تابلۆ مێژووییەی بەخشیوە بە کۆمپانیاکە بۆ دروستکردنی کۆپییەکی هونەری تایبەت بە

پارچەکانی لێگۆ.


ئەم تابلۆ لێگۆیە لە چوار هەزار پارچەی جیاواز پێکدێت و دیزاینەکەی بە وردییەکی زۆرەوە کراوە بۆ ئەوەی ڕەنگ و شێوە ڕەسەنەکەی تابلۆکە بپارێزێت، بڕیارە بە نرخی

٢٩٩،٩ دۆلار بۆ کڕیاران و ئارەزوومەندانی هونەر بەردەست بخرێت.


تابلۆی (The Kiss) لە ساڵانی ١٩٠٧ بۆ ١٩٠٨ لەلایەن گوستاڤ کلیمتی شێوەکاری نەمسایی کێشراوە و بە یەکێک لە هێماکانی هونەری مۆدێرن دادەنرێت، کە بەهاکەی بە نزیکەی ملیارێک دۆلار دەخەمڵێندرێت و ئێستا یەکێکە لە پڕبینەرترین کارە هونەرییەکانی جیهان.


ئەم هەنگاوە دەبێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ تێکەڵکردنی هونەری کلاسیک و داهێنانی سەردەمیانە، کە تێیدا هەوادارانی هونەر دەتوانن بە پارچە بچووکەکان شاکارێکی مێژوویی لە ماڵەکانیاندا بونیاد بنێنەوە و وەک تابلۆیەکی گرانبەها هەڵیبواسن.


سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی (Belvedere Museum Vienna) و گۆڤاری (LEGO Art News)


PM:09:20:28/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل