مژدەی فێنکبوونەوە و هۆشداریی شەپۆلێکی گەرما؛ پێشبینییە نوێیەکانی کەشناسی بڵاوکرانەوە
وێستگە ستایل-
مژدەی فێنکبوونەوە و هۆشداریی شەپۆلێکی گەرما؛ پێشبینییە نوێیەکانی کەشناسی بڵاوکرانەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن، بە جۆرێک سەرەتا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و پاشان شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە ناوچەکە دەکات.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ماوه‌ی ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوودا، به‌هۆی كاریگه‌ری بارستە هه‌وایه‌كی فێنكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانمان نزمبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌م دۆخەش تا ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یە به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئەو شارەزایە دەڵێت: "پاش ئه‌و كاریگه‌رییە فێنكە، له رۆژی سێشه‌ممه 28ی مانگه‌وه گه‌رمایه‌كی تا راده‌یه‌ك به‌تین له‌ناوچه‌كانمان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت".
بەگوێرەی پێشبینییەکان، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له رۆژانی 28 و 29 و 30ی مانگدا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: (هه‌ولێر 45 بۆ 46، سلێمانی 43، دهۆك 43 بۆ 44، كه‌ركوك 46 بۆ 47، گه‌رمیان 47 بۆ 48، هه‌ڵه‌بجه 44 بۆ 45، راپه‌ڕین 44 بۆ 45، سۆران 42 بۆ 43، زاخۆ 42 بۆ 43) پله‌ی سه‌دی.
ئەم شەپۆلە گەرمایە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە وەرزی هاویندایە و بەهۆی گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکانەوە ناوبەناو بارستە هەوای جیاواز روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و کاریگەری لەسەر بەرز و نزمی پلەکانی گەرما دادەنێن.
سەرچاوە: راگەیەندراوێکی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی
PM:12:16:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 684
جار خوێنراوهتهوه