‌ئەکبەر عەبدی ئەکتەری ناوداری ئێران کۆچی دوایی کرد

وێستگە ستایل-

ئەکبەر عەبدی ئەکتەری ناوداری ئێران کۆچی دوایی کرد

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

ماڵی سینەمای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، هەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەری کۆمیدی و
ناسراوی وڵاتەکەی، ئەکبەر عەبدی ڕاگەیاند و هەوادارانی تووشی خەمباری کرد.

کۆچی دوایی ئەم ئەکتەرە ناودارە دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی دێت، کە
بەو هۆیەشەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان لەژێر
چاودێرییەکی وردی پزیشکیدا مابووەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی ئەکبەر عەبدی بۆ
تێکچوونی باری تەندروستی و بوونی ئاریشەی دڵ دەگەڕێتەوە، کە دواجار ئەمڕۆ بەو
هۆیەوە ماڵئاوایی لە ژیان و کارە هونەرییەکانی کرد.

ئەکبەر عەبدی یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەمای ئێران و خاوەنی
کاروانێکی هونەریی دەوڵەمەندە. ناوبراو لە چەندین بەرهەمی ناوازەدا ڕۆڵی بینیوە کە
لە یادەوەری بینەراندا ماونەتەوە، لەوانەش فیلمەکانی (مادر، اجاره‌نشین‌ها، ای
ایران، دزد عروسک‌ها، آدم‌برفی و رسوایی).

کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە وەک زیانێکی گەورە بۆ سینەمای ناوچەکە هەژمار دەکرێت و
بڕیارە لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمەکەی بە خاک بسپێردرێت.

ماڵی سینەمای ئێران


PM:10:52:24/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل