‌بۆچی هەندێک کەس زیاتر لە کەسانی ئاسایی ئارەق دەکەنەوە؟

وێستگە ستایل-

بۆچی هەندێک کەس زیاتر لە کەسانی ئاسایی ئارەق دەکەنەوە؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئارەقکردنەوە پڕۆسەیەکی سروشتی جەستەیە بۆ ساردکردنەوە، بەڵام بۆ زۆر کەس ئەم بابەتە لە سنووری ئاسایی دەردەچێت و دەبێتە هۆی شەرمەزاری.


ئەم حاڵەتە کە لە زانستی پزیشکیدا بە (Hyperhidrosis) دەناسرێت، تەنها پەیوەندی بە گەرماوە نییە، بەڵکو زۆرجار هۆکاری تری لەپشتە.


هۆکارە سەرەکییەکان بریتین لە چالاکیی زۆری ڕژێنەکانی ئارەق، جێنێتیک و بۆماوەیی، یان گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان، هەروەها دڵەراوکێ و فشاری دەروونی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر زیادکردنی ئارەق هەیە.


جەستەی مرۆڤ زیاتر لە ٢ بۆ ٤ ملیۆن ڕژێنی ئارەقی هەیە، و ئەوانەی زۆر ئارەق دەکەنەوە مەرج نییە کێشەی تەندروستی گەورەیان هەبێت، بەڵکو تەنها سیستەمی ساردکردنەوەی جەستەیان زۆر چالاکە.


تێگەیشتن لەم حاڵەتە یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەروونییەی کە بەهۆی ئەم کێشەیەوە دروست دەبێت.


سەرچاوە: ماڵپەڕی پزیشکی WebMD


PM:11:47:23/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل