‌مێژووی شاری سلێمانی؛ پایتەختی ڕۆشنبیری کە لەسەر دەستی بابانەکان دروستبوو

وێستگە ستایل-

مێژووی شاری سلێمانی؛ پایتەختی ڕۆشنبیری کە لەسەر دەستی بابانەکان دروستبوو


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شاری سلێمانی، کە بە پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان دەناسرێت، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و تێکۆشانی هەیە. ئەم شارە لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستکراوە و ناوی باوکی خۆی "سلێمان پاشا"ی لێناوە.


سلێمانی لە سەرەتای دروستبوونییەوە مەڵبەندێکی گرنگی بازرگانی و ئەدەبی بووە. بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی و بوونی میرنشینی بابان،  شارەکە بووە ناوەندێکی گەورە بۆ کۆبوونەوەی شاعیران و زانایانی ئاینی و رۆشنبیران.


پێش دروستکردنی سلێمانی، پایتەختی میرنشینی بابان لە "قەڵاچوالان" بوو، بەڵام بەهۆی ململانێی سیاسی و گونجاوی شوێنەکەی، ئیبراهیم پاشا بڕیاریدا شارێکی نوێ لە دەشتی"کەڵکەسمان" بنیاد بنێت.


ئەم شارە بە درێژایی مێژوو لانکەی شۆڕش و ڕاپەڕین بووە دژی داگیرکەران. یەکەم حکومەتی کوردی بە سەرۆکایەتی شێخ مەحمودی حەفید لەم شارەدا راگەیەندرا، ئەمەش وایکرد سلێمانی ببێتە هێمای ئازادیخوازی.


ئێستاش سلێمانی بە شارە حەیاتەکە ناسراوە و ناوەندی چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانە، کە ساڵانە چەندین فێستیڤاڵی گەورەی تێدا ساز دەکرێت.


سەرچاوە: کتێبی "کورد و کوردستان" - محەمەد ئەمین زەکی بەگ


PM:12:18:05/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل