چۆپی فەتاح؛ چۆن توانی مۆدێرنە و رەسەنایەتی لە هونەرەکەیدا کۆبکاتەوە؟
وێستگە ستایل-
چۆپی فەتاح؛ چۆن توانی مۆدێرنە و رەسەنایەتی لە هونەرەکەیدا کۆبکاتەوە؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
چۆپی فەتاح، کچە هونەرمەندی دەنگخۆش، بە یەکێک لەو کەسایەتییە هونەرییانە دادەنرێت کە توانیویەتی بە ستایلێکی سەردەمیانە گۆرانییە فۆلکلۆری و رەسەنەکان بڵێتەوە. ئەو بەهۆی دەنگە ناسکەکەی و هەڵبژاردنی تێکستی بەهێز، ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان هەیە.
چۆپی لە کارەکانیدا گرنگییەکی زۆر بە کلیپ و وێنەگرتنی مۆدێرن دەدات، بەڵام هەمیشە جلوبەرگی کوردی و دیمەنە سروشتییەکانی کوردستان لە کارەکانیدا ئامادەییان هەیە.ئەمەش وایکردووە گەنجان زیاتر بە هونەرە رەسەنەکەی ئاشنا ببن.
ئەم هونەرمەندە لە کەرکوک لەدایکبووە و لە تەمەنێکی منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی روویان لە وڵاتی هۆڵەندا کردووە. هەر لەوێش دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کردووە و بە شێوەیەکی زانستیانە پەرەی بە بەهرەکەی داوە.
جگە لە بواری گۆرانیبێژی، چۆپی لە چەندین بواری تری وەک پێشکەشکاری و بازرگانیشدا کار دەکات و براندێکی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەو هەمیشە وەک نموونەیەک بۆ ئافرەتی سەرکەوتووی کورد لە نێوەندە هونەرییەکاندا باس دەکرێت.
چۆپی فەتاح بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی کاری نوێ و هەمیشە هەوڵدەدات پەیامی ئاشتی و جوانی لە رێگەی دەنگەکەیەوە بگەیەنێتە هەموو ماڵێکی کورد.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی چۆپی فەتاح
PM:12:17:05/07/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه