چۆن لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی هاویندا جەستەت دەپارێزیت؟
وێستگە ستایل-
چۆن لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی هاویندا جەستەت دەپارێزیت؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی، پاراستنی جەستە لە گەرما بووە بە پێویستییەکی تەندروستی گرنگ بۆ ئەوەی تووشی وشکبوونەوە و جەڵتەی گەرما نەبین.
گرنگترین هەنگاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما، خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتیش نەکەیت، چونکە جەستە لە ڕێگەی ئارەقەکردنەوە بڕێکی زۆر شلەمەنی لەدەست دەدات کە پێویستە قەرەبوو بکرێتەوە.
پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن کە لە کاتە هەرە گەرمەکاندا (سەعات ١١ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە) لە ماڵەوە بمێننەوە، ئەگەر ناچاریش بوویت بچیتە دەرەوە، جلوبەرگی ڕەنگ کاڵ و فراوان و لە لۆکە دروستکراو بپۆشە، هەروەها بەکارهێنانی کڵاو و چاویلکەی هەتاو یارمەتیدەرێکی باشە.
وشکبوونەوەی جەستە و گەرمای زۆر دەبێتە هۆی سەرئێشە، گێژخواردن و هیلاکییەکی زۆر، لە حاڵەتە توندەکانیشدا ڕەنگە ببێتە هۆی لەهۆشخۆچوون، بۆیە فێنککردنەوەی جەستە بە ئاوی شلەتێن و مانەوە لە شوێنی سێبەر زۆر گرنگە.
تەندروستی مرۆڤ لە هاویندا لە مەترسیدایە ئەگەر ڕێکارەکان جێبەجێ نەکرێن، بۆیە هەمیشە هەوڵبدە ژینگەی دەوروبەرت فێنک ڕابگریت و لە خواردنە چەور و قورسەکان دووربکەویتەوە.
سەرچاوە: ڕێنماییەکانی تەندروستی گشتی
PM:10:06:30/06/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه