‌ژاپۆن و سەنگافورە؛ ئەو وڵاتانەی زیرەکترین خەڵکی جیهانیان تێدایە

وێستگە ستایل-

ژاپۆن و سەنگافورە؛ ئەو وڵاتانەی زیرەکترین خەڵکی جیهانیان تێدایە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پرسیاری ئەوەی کام گەل لە جیهاندا زیرەکترینە هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە، بەڵام ئامارە جیهانییەکان و تاقیکردنەوەکانی ئاستی زیرەکی (IQ) نیشانی دەدەن کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە لوتکەی لیستەکەدان.


بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، وڵاتی ژاپۆن و سەنگافورە لە پلەی یەکەمدان بۆ بەرزترین ئاستی زیرەکی لە نێوان خەڵکەکەیدا، ئەمەش تەنها پەیوەندی بە بۆماوەییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سیستەمی پەروەردە و شێوازی ژیانیانەوە هەیە.


هۆکاری سەرەکی ئەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدانی بێ وێنە بە خوێندن لە تەمەنی منداڵییەوە، هەروەها سیستەمی خۆراکی ئەو وڵاتانە کە دەوڵەمەندە بە ماسی و ئۆمیگا ٣، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەی مێشک هەیە، جگە لەمانەش کلتوری کارکردن و دیسپلین لەو وڵاتانەدا وای کردووە توانای شیکردنەوەی کێشەکان لای تاکەکانیان بەرز بێت.


پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی زیرەکی وڵاتان تەنها تاقیکردنەوەی IQ نین، بەڵکو ڕێژەی داهێنان، ئاستی خوێندەواری، و ژمارەی خەڵاتەکانی نۆبڵیش لەبەرچاو دەگیرێن، کە زۆربەی جار وڵاتانی وەک کۆریای باشوور و تایوانیش لە ڕیزبەندییە یەکەمەکاندان.


زیرەکی تەنها بەهرەیەکی خودایی نییە، بەڵکو بەرهەمی ژینگەیەکی تەندروست و سیستەمێکی فێرکاری پێشکەوتووە کە ڕێز لە عەقڵ و زانست دەگرێت.


سەرچاوە: World Population Review


PM:10:04:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل