پردی مەزنی دانیانگ-کونشان؛ درێژترین پردی جیهان کە ئەندازیاری تێپەڕاندووە
وێستگە ستایل-
پردی مەزنی دانیانگ-کونشان؛ درێژترین پردی جیهان کە ئەندازیاری تێپەڕاندووە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە جیهانی تەلارسازی و ئەندازیاریدا، چین توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات کە شکاندنی کارێکی ئاسان نییە، ئەویش دروستکردنی پردێکی زەبەلاحە کە شارەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
پردی مەزنی "دانیانگ-کونشان" (Danyang–Kunshan Grand Bridge) لە چین بە فەرمی وەک درێژترین پردی جیهان لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە، کە درێژییەکەی دەگاتە ١٦٤.٨ کیلۆمەتر و وەک بەشێک لە هێڵی شەمەندەفەری خێرای نێوان پەکین و شەنگەهای کاردەکات.
ئەم پڕۆژە زەبەلاحە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ٢٠١١ کۆتایی هات، کە تێیدا زیاتر لە ١٠ هەزار کرێکار و ئەندازیار کاریان تێدا کردووە و تێچووەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٨.٥ ملیار دۆلار، ئەم پردە بەسەر زەوییە تەڕەکان، دەریاچەکان و ڕووبارەکاندا تێپەڕ دەبێت.
ئەم پردە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بەرگەی بومەلەرزە بەهێزەکان و زریانەکان و تەنانەت بەرکەوتنی کەشتییە گەورەکانیش بگرێت، ئەمەش نیشانەی لوتکەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای بیناسازییە لە سەدەی بیست و یەکەمدا.
لە کۆتاییدا، ئەم پردە تەنها ڕێگەیەک نییە بۆ گواستنەوە، بەڵکو نیشانەی هێزی ئابووری و پیشەسازی چینە کە توانیویەتی سروشت و ئەندازیاری بەو شێوەیە یەکبخات و
پڕۆژەیەک دروست بکات کە جیهان سەرسام بکات.
سەرچاوە: کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان
PM:07:43:11/06/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه