جیهانی نەهەنگەکان؛ ئەو زەبەلاحانەی لە ئاوەکاندا پادشایەتی دەکەن
وێستگە ستایل-
جیهانی نەهەنگەکان؛ ئەو زەبەلاحانەی لە ئاوەکاندا پادشایەتی دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
نەهەنگەکان گەورەترین زیندەوەری سەر گۆی زەوین و سەرەڕای ئەوەی لە ناو ئاودا دەژین،
بەڵام ماسی نین بەڵکو شیردەرن. ئەم زیندەوەرە سەرسوڕهێنەرانە بە چەندین جۆر و
قەبارەی جیاواز لە زەریاکاندا بڵاوبوونەتەوە و هەر جۆرێکیشیان تایبەتمەندی و
شێوازی ژیانی خۆی هەیە.
بە گشتی نەهەنگەکان دابەش دەبن بۆ دوو گرووپی سەرەکی: نەهەنگە ددانداران (Toothed
Whales) و نەهەنگی بالین (Baleen Whales). نەهەنگە ددانداران وەک "دۆڵفین، ئۆرکا، و
نەهەنگی سپێرم" کە ددانیان هەیە و ڕاو دەکەن. گرووپی دووەم کە بالینن، دانیان نییە
و لە جیاتی ئەوە سیستەمێکی فلتەریان هەیە بۆ خواردنی زیندەوەرە وردەکان (کریڵ)، کە
گەورەترین جۆریان "نەهەنگی شین"ە.
نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵە کە تا ئێستا لەسەر زەوی ژیابێت، درێژییەکەی دەگاتە ٣٠
مەتر و کێشی دەگاتە ١٨٠ تۆن. هەروەها "نەهەنگی ئۆرکا" کە بە نەهەنگی بکوژ ناسراوە،
یەکێکە لە زیرەکترین و ترسناکترین ڕاوچییەکانی دەریا. نەهەنگەکان بەوە ناسراون کە
لە ڕێگەی دەنگەوە پەیوەندی بە یەکترەوە دەکەن و کۆچە درێژخایەنەکانیان یەکێکە لە
سەرسوڕهێنەرترین دیاردە سروشتییەکان.
لە ڕووی پەرەسەندنەوە، زانایان پێیان وایە نەهەنگەکان ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر لەسەر
وشکانی ژیاون و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ ناو ئاو، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە بە سییەکان
هەناسە دەدەن و پێویستیانە بێنە سەر ڕووی ئاوەکە بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین.
پاراستنی نەهەنگەکان لە ڕاوکردنی نایاسایی و پیسبوونی ژینگە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ
هاوسەنگی زەریاکان، چونکە ئەوان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە سوڕی ژیانی ناو ئاودا.
سەرچاوە: سندوقی جیهانی بۆ پاراستنی سروشت (WWF) و گۆڤاری زانستی ساینس.
PM:10:57:01/06/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه