جەیمس کێلەرک ماکسوێڵ؛ ئەو بلیمەتەی بناغەی فیزیکی نوێی داڕشت
وێستگە ستایل-
جەیمس کێلەرک ماکسوێڵ؛ ئەو بلیمەتەی بناغەی فیزیکی نوێی داڕشت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کاتێک باس لە زاناکانی فیزیک دەکرێت، زۆرجار ناوی ئاینیشتاین و نیوتن دێتە پێشەوە، بەڵام جەیمس کێلەرک ماکسوێڵ ئەو زانایەیە کە بەبێ دۆزینەوەکانی ئەو، جیهانی تەکنەلۆژیای ئێستا نەدەبوو. ماکسوێڵ بە یەکێک لە گەورەترین زاناکانی سەدەی نۆزدەیەم دادەنرێت و زۆرجار بە سێیەم گەورەترین فیزیکزانی مێژوو ناودەبرێت، چونکە ئەو توانی بەستەرێکی زانستی لە نێوان کارەبا، موگناتیس ڕووناکیدا دروست بکات.
ماکسوێڵ بەوە ناسراوە کە کۆمەڵێک هاوکێشەی ماتماتیکی داڕشت کە بە "هاوکێشەکانی ماکسوێڵ" ناسراون، ئەم هاوکێشانە ڕوونی دەکەنەوە کە چۆن کێڵگە کارەبایی و موگناتیسییەکان کارلێک دەکەن. گەورەترین داهێنانی ئەو ئەوە بوو کە سەلماندی ڕووناکی خۆی جۆرێکە لە شەپۆلی کارۆموگناتیسی. ئەم دۆزینەوەیە ڕێگەی خۆشکرد بۆ داهێنانی ڕادیۆ، تەلەفۆن، تەلەفزیۆن و دواتر ئینتەرنێت و پەیوەندییە بێتەلەکان کە ئەمڕۆ ژیانی ئێمەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ماکسوێڵ لە ساڵی 1831 لە سکۆتلەندا لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە زیرەکییەکی بێوێنەی لە ماتماتیک و فیزیکدا نیشانداوە. ئەو تەنیا لە بواری کارۆموگناتیسیدا داهێنانی نەکرد، بەڵکو یەکەم کەسیش بوو کە توانی یەکەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لە مێژوودا بگرێت لە ساڵی 1861. کاریگەرییەکانی ماکسوێڵ ئەوەندە گەورە بوون کە خودی ئەلبێرت ئاینیشتاین وێنەیەکی ماکسوێڵی لەسەر مێزی کارەکەی دانابوو و دەیگوت: "من لەسەر شانی ماکسوێڵ وەستاوم."
لە کۆتاییدا دەکرێت بڵێین هەموو ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی لە دەستماندایە، قەرزاری مێشک و ماندووبوونی ئەم زانایە کەمناوبانگەن. ماکسوێڵ بە بێدەنگی جیهانی گۆڕی و بناغەیەکی بۆ فیزیک دانا کە تا ئێستاش وەک بنچینەی زانستی مۆدێرن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
سەرچاوە: ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا و مێژووی زانست.
PM:08:50:22/05/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه