‌گالەری بۆرگێزی لە ڕۆما ڕووبەڕووی مشتومڕ دەبێتەوە لەسەر فراوانکردنی مۆزەخانەکە

وێستگە ستایل-

گالەری بۆرگێزی لە ڕۆما ڕووبەڕووی مشتومڕ دەبێتەوە لەسەر فراوانکردنی مۆزەخانەکە

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پێشنیازێک بۆ فراوانکردنی گالەری "بۆرگێزی" لە ڕۆما بەرەو بڕیاری کۆتایی دەچێت لە

کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦دا، بەڵام پلانەکە پێشوەختە مشتومڕێکی بەهێزی لەسەر پاراستنی

میراتە مێژووییەکان دروستکردووە. مۆزەخانەکە دەیەوێت لۆد و قەرەباڵغی سەر

سەردانیکەران کەم بکاتەوە، ئەو بەرهەمە هونەرییانە نمایش بکات کە لە ئێستادا

لە کۆگاکاندا پارێزراون، هەروەها ئاسانکاری مۆدێرن بۆ گەشتیاران زیاد بکات.

گرووپەکانی پاراستنی شوێنەوار دەڵێن پڕۆژەکە دەتوانێت هاوسەنگی مێژوویی

نێوان هونەر، سروشت و ژینگەی ڤێلا مێژووییەکەی سەدەی ١٧ تێکبدات، کە ئەمەش

مەترسییە بۆ سەر ڕەسەنایەتی شوێنەکە. ئەم مشتومڕە ڕەنگدانەوەی گرژییەکی ئاشنایە

لە سیاسەتی کلتووریدا: چۆن دەتوانرێت دەستڕاگەیشتن بە شوێنەوارەکان باشتر بکرێت

بەبێ ئەوەی زیان بەو تایبەتمەندییە بگات کە وایکردووە شوێنە مێژووییەکە بەنرخ

بێت. لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی تەلارسازی بەڕێوەبچێت،

لایەنە ناڕازییەکان باس لە ڕێکاری یاسایی دەکەن، ئەمەش بابەتەکە دەکاتە

تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مۆزەخانە مێژووییەکان

لە سەردەمی نوێدا.


سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس (Associated Press) / ڕۆژنامەی The Art Newspaper


PM:09:57:20/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل