‌مارینا ئەبرامۆڤیچ لە ڤینیسیا ڕووبەڕووی "سەرقاڵبوونی مۆدێرن" دەبێتەوە؛ پێشانگایەک بۆ گەڕانەوە بۆ لای خود

وێستگە ستایل-

مارینا ئەبرامۆڤیچ لە ڤینیسیا ڕووبەڕووی "سەرقاڵبوونی مۆدێرن" دەبێتەوە؛ پێشانگایەک بۆ گەڕانەوە بۆ لای خود


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


خانمە هونەرمەندی پێشەنگی جیهانی، مارینا ئەبرامۆڤیچ، نوێترین پێشانگای خۆی لە شاری

ڤینیسیا کردەوە، کە تێیدا پەیامێکی ڕەخنەگرانە ئاراستەی مرۆڤی سەردەم دەکات بۆ

ئەوەی دەستبەرداری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بن و ڕوو لە جیهانی ڕاستەقینە بکەن.


ئەم پێشانگایە کە ناوی "گۆڕینی وزە"یە، لە گەلەری ئەکادیمیا لە ڤینیسیا کراوەتەوە و

تێیدا بینەران ڕووبەڕووی ئەزموونێکی هونەری و تاقیکردنەوەیەکی دەروونی قووڵ

دەبنەوە.


ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە سەردانکەران لەناو پێشانگاکەدا ڕووبەڕووی تەنە

کریستاڵییەکان و ئێسکی پلاستەری دەبنەوە، هاوکات ڕێبەرانێک بە جلی

سپییەوە هانی خەڵک دەدەن کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارە هونەرییەکان دروست

بکەن و مۆبایلەکانیان بەکارنەهێنن.


ئەبرامۆڤیچ کە تەمەنی گەیشتووەتە ٨٠ ساڵ، هێشتا هونەر وەک ئامرازێکی تاقیکردنەوەی

جەستەیی و هەستیاری بەکاردەهێنێت، داوا لە بینەران دەکات کات بۆ تێڕامان و

قووڵبوونەوە تەرخان بکەن و لە جەنجاڵی ژیانی ڕۆژانە دوور بکەونەوە.


ئەم پێشانگایە وا دیزاین کراوە کە بینەر ناچار بکات خاو ببێتەوە و بەشداری لە

پرۆسەی هونەرییەکەدا بکات، ئەمەش بەشێکە لە فەلسەفەی مارینا بۆ گۆڕینی بینەر

بۆ بەشێکی دانەبڕاو لە کارە هونەرییەکە.


لە شارێکی مێژوویی وەک ڤینیسیا، ئەم پێشانگایە پرسیارێکی جدی دەخاتە بەردەم کلتووری

هاوچەرخ: ئایا مرۆڤ هێشتا دەتوانێت لە جیهانێکی پڕ لە ئامێری تەکنەلۆژیدا، سەرنجی

بۆ لای ڕاستی و جوانی بمێنێت؟


سەرچاوەی زانیارییەکان: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز - کەرتی هونەر و کولتووری جیهانی


PM:07:05:16/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل