‌کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم ڕاگەیەندرا؛ کەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما چەند دەبن؟

وێستگە ستایل-

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم ڕاگەیەندرا؛ کەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما
چەند دەبن؟

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نوێترین
پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای شار و شارۆچکەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ
و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش بێت تا درەنگانی شەوی هەینی کەشوهەوا
بە گشتی لە دۆخێکی سەقامگیردا دەمێنێتەوە، بەڵام هەندێک گۆڕانکاریی کاتی لە ئاسمان
و پلەکانی گەرمادا ڕوودەدەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، ئاسمانی ناوچە
جیاجیاکانی هەرێم لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە
شاخاوییە بەرزەکاندا لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هاوکات
ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە لە زنجیرە شاخە سنوورییەکاندا هەیە، بەڵام
بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا بە گشتی ڕوو لە سەقامگیری دەکاتەوە و پلەکانی گەرماش
هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: لە هەولێر 25 پلە،
پیرمام 20 پلە، سۆران 19 پلە، حاجی ئۆمەران کە نزمترین پلەیە 12 پلە،
سلێمانی 23 پلە، چەمچەماڵ 25 پلە، دهۆک 24 پلە، زاخۆ 25 پلە، هەڵەبجە 25
پلە، و لە گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە 27 پلەی سیلیزییە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی کە یەکەم ڕۆژی مانگی ئایاری 2026 دەبێت، ئاسمان
لە سەرەتادا بە پەڵە هەور دەستپێدەکات و دواتر لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ
نیمچە هەور. کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە درەنگانی شەوی هەینیدا، ئەگەری
نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای هەرێم هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە
پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە (1 بۆ 2) پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی بەمشێوەیە دەبن: هەولێر 26 پلە،
پیرمام 23 پلە، سۆران 20 پلە، حاجی ئۆمەران 14 پلە، سلێمانی 25 پلە،
چەمچەماڵ 26 پلە، دهۆک 26 پلە، زاخۆ 26 پلە، هەڵەبجە 26 پلە و لە گەرمیان
بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 28 پلەی سیلیزی.

ئەم گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە وەرزی بەهاردایە و
ناسەقامگیرییەکی کاتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەدی دەکرێت، بەڵام بە گشتی
پلەکانی گەرما لە ئاستێکی مامناوەند و گونجاودا دەمێننەوە پێش ئەوەی شەپۆلێکی تری
بارانبارین لە هەندێک ناوچەی سنووری نزیک ببێتەوە.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم.


AM:10:40:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل