تابلۆیەکی دەگمەنی ڕێنوا دوای سەدەیەک لە خاوەندارێتی تایبەت بە ٣٥ ملیۆن دۆلار
دەخرێتە مەزادەوە
تابلۆیەکی دەگمەنی ڕێنوا دوای سەدەیەک لە خاوەندارێتی تایبەت بە ٣٥ ملیۆن دۆلار دەخرێتە مەزادەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
خانەی بەناوبانگی "کریستیز" کە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندەکانی زیادکردنی ئاشکرا
لە جیهاندا، خەریکی ئامادەکارییەکی بێوێنەیە بۆ فرۆشتنی یەکێک لە دەگمەنترین و
بەهاداترین تابلۆ هونەرییەکانی شێوەکاری ناوداری فەڕەنسی و جیهانی، پیەغ ئۆگوست
ڕێنوا.
ئەم تابلۆیەی ڕێنوا کە بە یەکێک لە شاکارەکانی مێژووی هونەر دادەنرێت، چاوەڕوان
دەکرێت ببێتە جێی سەرنجی گەورە سەرمایەداران و کۆکەرەوەکانی پارچە
شوێنەوارییەکان. بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، ئەم تابلۆیە بڕیارە
بە نرخی دەسپێکی ٣٥ ملیۆن دۆلار بخرێتە ڕوو، بەڵام شارەزایان پێشبینی دەکەن
نرخەکەی زۆر لەوە زیاتر بەرز بێتەوە.
ئەم تابلۆیە کە ناونیشانی "La femme aux lilas"ـی هەڵگرتووە، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی
لە پشتە؛ بۆ ماوەی نزیکەی یەک سەدە ئەم کارە هونەرییە لەلایەن خێزانی ناسراوی
"ویتنی"یەوە خاوەندارێتی کراوە. ئەمەش وای کردووە کە تابلۆکە ببێتە یەکێک لەو
پارچە زۆر تایبەت و دەگمەنانەی کە تەنها لەلایەن کۆکەرەوە تایبەتەکانەوە بینراوە
و دەستی کەسانی دەرەوەی نەگەیشتووەتێ.
مێژووی دروستکردنی ئەم تابلۆیە بۆ ساڵانی ١٨٧٦ تا ١٨٧٧ دەگەڕێتەوە، کە بە سەردەمی
زێڕینی داهێنانەکانی ڕێنوا دادەنرێت. ڕێنوا لەم کارەیدا بە شێوازێکی زۆر
سەرنجڕاکێش و ورد، جوانییەکانی ژن و گوڵە یاسەمینەکانی تێکەڵ کردووە، کە
نیشاندەری قوتابخانەی ئیمپرێشنیزمە.
بڕیارە لە ئێوارەی ڕێکەوتی ١٨ی ئایاردا، لە چوارچێوەی فرۆشی بەهارەی خانەی کریستیز
بۆ تابلۆ هونەرییەکان، ئەم شاکارە پێشکەش بکرێت و کڕیارەکان لەسەری بکەونە
کێبڕکێوە بۆ بەدەستهێنانی.
خانەی زیادکردنی ئاشکرای کریستیز (Christie's)
PM:10:41:28/04/2026