زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی From بە وەرزی چوارەمیەوە جیهانی دراما دەهەژێنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لە ئێستادا یەکێک لە پڕباوترین بابەتەکانی نێو هەوادارانی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان،
وەرزی نوێی زنجیرەی "From"ـە کە توانیویەتی بینەرێکی ئێجگار زۆر لە دەوری خۆی
کۆبکاتەوە. ئەم زنجیرەیە کە بە کەشوهەوا پڕ لە نهێنی و ترسناکەکەی ناسراوە،
لە ئێستادا وەرزی چوارەمی نمایش دەکرێت و بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان و
ڕەخنەگرانی بواری دراما.
زۆرینەی هەواداران و بینەرانی ئەم کارە هونەرییە، بە قووڵی ستایشی "گرێچن" و ئەو
تەکنیکە بەرزانە دەکەن کە لە بەرهەمهێنانی ئەم وەرزەدا بەکارهاتووە، کە ئاستێکی
نوێی لە کارکردنی تەلەڤیزیۆنی نیشان داوە. چیرۆکی زنجیرەکە لە شارۆچکەیەکی
جادووییدا ڕوودەدات کە هەر کەسێک بچێتە ناوی ناتوانێت لێی دەربچێت، ئەمەش
وای کردووە بینەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هەر ئەڵقەیەکی نوێ بن.
تیمی بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرەیە گرنگییەکی زۆریان بە لایەنی سایکۆلۆژی و وێنەگرتن
داوە، بە جۆرێک کە بینەر هەست بەو ترس و گومانە دەکات کە کارەکتەرەکان تیایدا
دەژین. لە وەرزی چوارەمدا، ئاڵۆزییەکان گەیشتوونەتە لوتکە و گەڕان بەدوای
ڕاستییەکاندا چڕتر بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ستایشی زۆری تەکنیکی کارەکە
بکرێت.
ئەم زنجیرەیە لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە توانیویەتی شوێنی خۆی وەک یەکێک لە باشترین
بەرهەمە خەیاڵی و ترسناکەکان بکاتەوە. بەهۆی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستی
هێناوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گفتوگۆیەکی گەرم لەسەر ئاستی چیرۆک و
کوالێتی وێنەگرتنەکەی هەیە.
ئەی تۆ وەک بینەرێکی ئەم جۆرە کارانە، ئایا تاوەکو ئێستا بینەری زنجیرەی "From"
بوویت؟ ئەگەر بینەریت، چەند نمرە بەم زنجیرەیە و چیرۆکە ئاڵۆزەکەی دەدەیت؟
پلاتفۆرمە جیهانییەکانی پەخشی تەلەڤیزیۆنی و ڕای بینەران
PM:10:39:28/04/2026