‌فێستیڤاڵی مۆسکۆ بەرەو کۆتایی دەچێت؛ "پاڵەوانەکەی بەرلین" دەبێتە دواین نمایش

وێستگە ستایل-

فێستیڤاڵی مۆسکۆ بەرەو کۆتایی دەچێت؛ "پاڵەوانەکەی بەرلین" دەبێتە دواین نمایش


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دوای چەندین ڕۆژ لە نمایشکردنی بەرهەمە ناوازەکانی سینەمای جیهان و کۆکردنەوەی ئەکتەر و دەرهێنەرە ناودارەکان، ٤٨ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆسکۆ لە ڕووسیا لە ساتە کۆتاییەکانی نزیک دەبێتەوە.

ئەم فێستیڤاڵە کە لە ١٦ی نیسانەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ٢٣ی هەمان مانگ کۆتایی پێبێت، بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەکانی ڕووسیا و وڵاتانی دیکە، کە تێیدا ١٣ فیلمی سەرەکی کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتەکان دەکەن.


جێی ئاماژەیە کە فیلمە بەشداربووەکان ستایشێکی زۆریان لەلایەن ڕەخنەگران و سەردانیکەرانەوە لێکراوە، ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە سەرەڕای ئاڵۆزییە سیاسییەکان، توانیویەتی ئاستێکی هونەری بەرز لە نمایشەکانیدا بپارێزێت.


بڕیار وایە لە ڕۆژی کۆتاییدا، فیلمی "پاڵەوانەکەی بەرلین" نمایش بکرێت کە دواین کاری دەرهێنەری کۆچکردووی ئەڵمانی، وڵفگانگ بەیکەرە، ئەم نمایشەش وەک ڕێزێک بۆ مێژووی ئەم دەرهێنەرە گەورەیە و کۆتا مۆرکی فێستیڤاڵەکە دەبێت.


فێستیڤاڵی مۆسکۆ ساڵانە وەک یەکێک لە کۆنترین و گرنگترین ڕووداوە سینەماییەکان دەناسرێت و بەشداربووان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ناوە براوەکان دەکەن لەو مەراسیمەدا کە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی TASS و ماڵپەڕی فەرمیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆسکۆ (MIFF)


PM:09:09:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل