‌ڕکابەرییەکی پڕ لە سەرسامی؛ ڕافایەل چۆن بە نهێنی چاوی لە کارەکانی لیۆناردۆ دا ڤینچی بوو؟

وێستگە ستایل-

ڕکابەرییەکی پڕ لە سەرسامی؛ ڕافایەل چۆن بە نهێنی چاوی لە کارەکانی لیۆناردۆ دا ڤینچی بوو؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لە مێژووی هونەری ڕێنەسانسی ئەورووپیدا، سێ ناوی گەورە وەک ستوونی ئەو سەردەمە دەبینرێن: ڕافایەل، لیۆناردۆ دا ڤینچی و مایکڵ ئانجیلۆ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو پەیوەندییە ئاڵۆز و ڕکابەرییە توندەیە کە لە نێوان ڕافایەل و دا ڤینچیدا هەبووە.


ڕافایەل گەرچی لە ڕووی گشتییەوە وەک ڕکابەرێکی سەختی لیۆناردۆ دەردەکەوت، بەڵام لە پەناوە و بە نهێنی سەرسامێکی گەورەی کارە هونەرییەکانی ئەو بووە، زانیارییە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕافایەل بە یارمەتیی هاوڕێکانی توانیویەتی لە نزیکەوە و بە وردی پشکنین بۆ کارەکانی لیۆناردۆ بکات، تاوەکو لە تەکنیک و شێوازی کێشانی تابلۆکانی تێبگات و سوودیان لێ ببینێت.


ئەم سەرسامبوونە نهێنییەی ڕافایەل تەنها لە دڵیدا نەمایەوە، بەڵکو لە یەکێک لە گەورەترین کارە هونەرییەکانی مێژوودا ڕەنگی دایەوە، لە تابلۆی "قوتابخانەی ئەسینا" کە لەسەر دیوارێکی ڤاتیکان کێشاویەتی، ڕافایەل فیگەری لیۆناردۆ دا ڤینچی وەک یەکێک لە گەورە بیرمەندەکان کێشاوەتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزگرتن و دانپێدانان بە گەورەیی ئەو هونەرمەندە.


ئەم چیرۆکە نیشانمان دەدات کە چۆن ڕکابەری لە نێوان بلیمەتەکاندا دەبێتە هۆی داهێنانی گەورەتر، ڕافایەل بە تێکەڵکردنی لێهاتوویی خۆی و ئەو تەکنیکانەی لە لیۆناردۆوە فێری ببوو، توانی ببێتە یەکێک لە پایە نەگۆڕەکانی هونەری جیهانی.


PM:11:34:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل