زاناکانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەی گەرمی جیهان
وێستگە ستایل-
زاناکانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەی گەرمی جیهان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕاپۆرتە زانستییە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەی گەرمی گۆی زەوی بە شێوەیەکی مەترسیدار و بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.
داتاکانی ئاژانسی ناسا دەریدەخەن کە ساڵانی ڕابردوو ریکۆردی گەرمترین پلەی گەرمییان لە مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا شکاندووە
ئەم ئاراستەیە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دەردانی گازە گەرمکەرەکان و چالاکییە پیشەسازییەکانی مرۆڤەوە هەیە
کە بوونەتە هۆی گەرمبوونی زەوی
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر سیستمە ژینگەییەکان، تێکچوونی وەرزەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی توانەوەی سەهۆڵبەندان.
زاناکان جەخت لەسەر پێویستی کرداری بەپەلە و جدی دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و پاراستنی گۆیی زەوی لە کارەساتی گەورەتر.
NASA Reports || Climate News
PM:11:35:25/03/2026
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه