‌ئەگەرای یەکگرتنی کۆمپانیاکانی وارنەر برۆس و پارامۆنت نەخشەی سینەما و میدیا دەگۆڕێت

وێستگە ستایل-

ئەگەرای یەکگرتنی کۆمپانیاکانی وارنەر برۆس و پارامۆنت نەخشەی سینەما و میدیا دەگۆڕێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


پێشنیاری یەکگرتنی دوو لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم و میدیا لە جیهان، وارنەر برۆس دیسکۆڤەری و پارامۆنت گڵۆباڵ، بووەتە جێی باسی ناوەندە ئابووری و هونەرییەکان و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە جیهانی ستریمینگ و سینەمادا بکات.


ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە سەربگرێت، هەردوو سەکۆی (HBO Max) و (Paramount+) دەبنە یەک و کتێبخانەیەکی زەبەلاح لە فیلم و زنجیرە کلاسیک و نوێیەکان دروست دەکەن، کە ئەمەش کێبڕکێیەکی توند بۆ کۆمپانیاکانی وەک نێتفلێکس دروست دەکات.


شارەزایان هۆشداری دەدەن کە هەرچەندە لە سەرەتادا ڕەنگە نرخەکان بۆ بەشداربووان هەرزانتر بن، بەڵام کەمبوونەوەی کێبڕکێ لە داهاتوودا دەبێتە هۆی گرانبوونی نرخی بەشدارییەکان و کەمبوونەوەی جۆراوجۆری لە بەرهەمهێناندا.


بۆ هۆڵەکانی سینەما، ئەم هەواڵە تا ڕادەیەک دڵخۆشکەرە، چونکە هەردوو کۆمپانیاکە تا ئێستا پشت بە فرۆشی تیکتی سینەما دەبەستن، بەڵام ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە کە یەکگرتنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو فیلمانەی ساڵانە بەرهەم دەهێنرێن.


یەکێکی تر لە مەترسییەکان پەیوەندی بە کەناڵی (CNN)ەوە هەیە، کە ئەگەر بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی خاوەنە نوێیەکان، ڕەنگە شێوازی ڕووماڵکردنی سیاسی و هەواڵیی بگۆڕێت، لە هەمان کاتدا سەکۆی یوتیوب وەک مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هەموو ئەم کۆمپانیا کلاسیکییانە دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: 

شیکەرەوەی دارایی (Enders Analysis)


PM:11:33:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل