بییناڵی ڤینیسیا لیستی هونەرمەندانی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند و ڕێز لە کۆیۆ کۆه دەگرێت
وێستگە ستایل-
بییناڵی ڤینیسیا لیستی هونەرمەندانی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند و ڕێز لە کۆیۆ کۆه دەگرێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شێست و یەکەمین خولی بییناڵی ڤینیسیا، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە هونەرییەکانی جیهان، لیستی 111 هونەرمەندی بەشداربووی بڵاوکردەوە، کە ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی "Minor" بەڕێوەدەچێت و دەبێتە یادێک بۆ کۆچکردوو کۆیۆ کۆه.
ئەم خولەی پێشانگاکە زیاتر جەخت لەسەر هونەرمەندانی باشووری جیهان دەکاتەوە و ڕێژەی ئەو هونەرمەندانەی کە لە ژیاندا ماون تێیدا زیادیکردووە، مەبەست لە ناونیشانی "Minor"یش گەڕانە بەدوای ئەو چیرۆک و دیدگانەی کە لە دەرەوەی ڕەوتە سەرەکییەکان و دەسەڵاتە باوەکانن.
کۆیۆ کۆه، ڕێکخەری سەرەکی پڕۆژەکە کە لە ساڵی 2025 کۆچی دوایی کرد، هەموو پلان و بیرۆکەکانی جێهێشتووە و تیمەکەی بڕیاریانداوە بە تەواوی وەک خۆی جێبەجێی بکەن، ئەمەش بۆ ڕێزگرتن لەو دیدگا هونەرییەی کە ئەو خاوەنی بووە.
بەهۆی ئەوەی کۆه پێش مردنی هەموو بڕیارەکانی نەدابوو، ڕێکخەران ڕایانگەیاندووە کە ئەمساڵ خەڵاتی "شێری زێڕین" بۆ دەستکەوتی تەمەن نابەخشرێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان کە ئەو دەستی پێکردبوو.
ئەم ڕووداوە کە لە مانگی ئایارەوە تا تشرینی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و پڕ ماناترین پێشانگاکانی مێژووی ڤینیسیا، کە تێیدا دەنگی پەراوێزخراوەکان دەگاتە هەموو جیهان.
بییناڵی ڤینیسیا
PM:11:31:02/03/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه