ڕاپۆرتی ستانفۆرد: تەکنەلۆژیا کوانتەمییەکان و ژیری دەستکرد جیهان بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبەن
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتی ستانفۆرد: تەکنەلۆژیا کوانتەمییەکان و ژیری دەستکرد جیهان بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانکۆی ستانفۆرد ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر 10 تەکنەلۆژیای پێشەنگ کە چاوەڕوان دەکرێت نەخشەی ئابووری، ئاسایش و تەندروستی جیهان بە تەواوی بگۆڕن.
ئەم ڕاپۆرتە جەخت لەسەر یەکگرتنی خێرای بوارەکانی ژیری دەستکرد، بایۆتەکنەلۆژیا و زانستی کوانتەم دەکاتەوە، و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم تەکنەلۆژیایانە بە خێراییەکی ئەوەندە زۆر گەشە دەکەن کە پێشتر لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.
بەشێکی تایبەت لە ڕاپۆرتەکە تەرخانکراوە بۆ کۆمپیوتەری کوانتەمی و هەستیارە کوانتەمییەکان، کە دەتوانن شۆڕش لە چارەسەری پزیشکی و وزە و ئاسایشی نەتەوەییدا بەرپا بکەن، هەروەها داوا لە بڕیار بەدەستان دەکرێت کە ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم ئامرازە بەهێزانە دابنێن.
کۆندۆلیزا ڕایس، بەڕێوەبەری پەیمانگای هووڤەر، ڕایگەیاندووە کە ئەم پێشکەوتنانە بە خێراییەکی بێ وێنە کۆمەڵگە و جیۆپۆلیتیک دادەڕێژنەوە، بۆیە پێویستە سەرکردەکان تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ ئەم گۆڕانکارییانە هەبێت تاوەکو سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن و مەترسییەکان کەم بکەنەوە.
ڕاپۆرتەکە وەک ڕێبەرێک وایە بۆ کەسانی پسپۆڕ و ناپسپۆڕیش، تێیدا باسی نوێترین پەرەپێدانەکانی بوارەکانی ڕۆبۆتیک، نیورۆساینس و نیوەگەیەنەرەکان کراوە، کە هەموویان پێکەوە کار دەکەن بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی جیاواز بۆ مرۆڤایەتی.
سەرچاوە:
زانکۆی ستانفۆرد (SETR 2026)
PM:11:30:02/03/2026
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه