کاترین ئۆهارا لە لوتکەی سەرکەوتندا ماڵئاوایی دەکات و سێت ڕۆگن هەموان دەگریێنێت
وێستگە ستایل-
کاترین ئۆهارا لە لوتکەی سەرکەوتندا ماڵئاوایی دەکات و سێت ڕۆگن هەموان دەگریێنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەندیکای ئەکتەرانی ئەمریکا (SAG Awards) بۆ ساڵی ٢٠٢٦، تەنها ئاهەنگێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو گۆڕا بۆ یادکردنەوەیەکی پڕ لە سۆز و وەفاداری بۆ یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرە کۆمیدییەکانی مێژووی سینەما. کاترین ئۆهارا، کە بەم دواییە کۆچی دوایی کرد، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کۆمیدی پێبەخشرا بۆ ڕۆڵی "پاتی لی" لە فیلمی "The Studio"، ئەمەش ساتێکی مێژوویی و پڕ لە خەمی لە هۆڵەکەدا خوڵقاند کە تێیدا ئامادەبووان نەیانتوانی فرمێسکەکانیان بشارنەوە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوی کاترین ئۆهارا وەک براوەی خەڵاتەکە، بێدەنگییەکی پڕ لە ڕێز و سۆز تەواوی هۆڵەکەی داگیرکرد. ئامادەبووان کە پێکهاتبوون لە دیارترین ئەستێرەکانی جیهان، بە چاوێکی پڕ لە هیوا و خەمەوە چاوەڕوانی ئەو کەسە بوون کە بە نوێنەرایەتی ئەم خانمە بێتە سەر تەختەی شانۆ. ئەم خەڵاتە تەنها بۆ دەستخۆشی لە کارێکی هونەری نەبوو، بەڵکو وەک پاداشتێکی پاش مردن بوو بۆ ئەو کۆتا داهێنانەی کە کاترین پێشکەشی جیهانی سینەمای کرد پێش ئەوەی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی بکات، کە تێیدا جارێکی دیکە سەلماندی بۆچی بە شاژنی کۆمیدیا دادەنرێت.
ئەکتەری دیاری جیهانی سێت ڕۆگن، بە نوێنەرایەتی کاسرین چووە سەر تەختەی شانۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، ڕۆگن بە وتارێکی کاریگەر و پڕ لە میهرەبانی هەموو ئامادەبووانی گریاند و وتی: "ئەمە شانازییەکی زۆر خەمناکە کە لێرە وەستاوم، داوایان لێکردووم ئەم خەڵاتە بە ناوی کاسیرینەوە وەربگرم. دڵنیام کاسرین زۆر شانازی بەم خەڵاتە دەکرد، ئەو هەمیشە ئارەزووی دەکرد هاوڕێ هونەرمەندەکانی وەریبگرن، چونکە ئەو هەوادارێکی گەورەی هەمووتان بوو." ڕۆگن پەردەی لەسەر لایەنە مرۆییەکانی کاترین لادا و باسی لەوە کرد کە ئەو تەنها ڕۆڵی نەدەگێڕا، بەڵکو شەوانە بە ماندووبوونێکی زۆرەوە دەقەکان و دیمەنەکانی سەرلەنوێ دەنووسییەوە بۆ ئەوەی زنجیرەکە و کارەکتەرەکانی دیکەش سەرکەوتووتر بن، بەمەش سەلماندی کە مرۆڤ دەتوانێت لە هەمان کاتدا هەم بلیمەتێکی بێوێنە بێت و هەم هاوکارێکی میهرەبانیش بێت.
ڕۆگن لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ئامادەبووان و هەموو جیهان کرد کە بەرهەمە ناوازە و کلاسیکییەکانی کاسرین وەک فیلمی "Beetlejuice" و "Best in Show" هەمیشە بە زیندوویی بهێڵنەوە و نیشانی نەوەکانی داهاتووی بدەن، تاوەکو مێژوو لەبیری نەکات کە ئەم خانمە چ جۆرە ئەکتەرێکی دەگمەن و کاریگەر بووە لە مێژووی هونەردا. جێپەنجەی کاترین لە کۆمیدیادا تەنها پێکەنین نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەک بوو بۆ فێربوونی هونەری نواندنی ڕاستەقینە کە ئێستا بووەتە میراتێکی گەورە بۆ سینەماکاران.
جێگەی باسە کاسرین ئۆهارا لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا و دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییە فەرمییەکان، هۆکاری سەرەکی مردنەکەی بۆ کێشەی کۆئەندامی هەناسە و شێرپەنجەی کۆڵۆن دەگەڕێتەوە، کە سەرەڕای ئازارەکانی، تا دوا ساتەکانی ژیانی دەستی لە کاری هونەری هەڵنەگرت و بە فیلمی "The Studio" ماڵئاواییەکی شکۆدارانەی لە هەوادارانی کرد.
ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان
PM:03:40:02/03/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه