جەی. کەی. ڕۆوڵینگ بەرگری لە زنجیرە نوێیەکەی "هاری پۆتەر" دەکات
وێستگە ستایل-
جەی. کەی. ڕۆوڵینگ بەرگری لە زنجیرە نوێیەکەی "هاری پۆتەر" دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پاش بڵاوبوونەوەی یەکەم تریلەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی هاری پۆتەر و دروستبوونی ناڕەزایەتی لای هەندێک بینەر، جەی. کەی. ڕۆوڵینگ نووسەری چیرۆکەکە پشتیوانی خۆی بۆ زنجیرەکە و ئەکتەرەکان دەربڕی.
ناڕەزایەتییەکان دوای ئەوە هاتن کە کارەکتەری پڕۆفیسۆر سنەیپ لەلایەن پاپا ئیسیدو کە ئەکتەرێکی ڕەشپێستە دەگێڕدرێت، هەندێک بینەر پێیان وابوو ئەمە تێکدانی چیرۆکە ڕەسەنەکەیە، بەڵام ڕۆوڵینگ دەڵێت پێشهاتەکان "باوەڕپێنەکراون" و ئەو زۆر دڵخۆشە بە ئەنجامەکە.
ڕۆوڵینگ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە زنجیرەکە بە شێوەیەکی ناوازە بەرهەم دەهێنرێت و هەڵبژاردنی ئەکتەرەکان زۆر گونجاوە، داواشی لە هەواداران کردووە چاوەڕێی بینینی کارە تەواو کراوەکە بن.
ئەم زنجیرەیە کە لەلایەن تۆڕی HBO بەرهەم دەهێنرێت، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ و لە کەشی کریسمسدا یەکەم ئەڵقەی پەخش بکرێت.
هەژماری فەرمی جەی. کەی. ڕۆوڵینگ لە (X).
PM:11:35:30/03/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه