‌ڕاپۆرتێک: کاڵاکانی پێگەی Shein ژەهراوییە

وێستگە ستایل-

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی "Greenpeace"دا ئاماژە بە مەترسییەکانی کاڵاکانی پێگەی فرۆشتنی ئۆنلاینی چینی "Shein" دراوە بە هۆکاری هەبوونی جۆرە پێکهاتەیەکی کیمیایی زیانبەخش کە لە بڕی ڕێگەپێدراوی یەکێتی ئەوروپا تێپەڕیکردووە.

لای خۆیەوە لقی ئەڵمانیای ئەم ڕێکخراوە ژینگەدۆستە ئاشکرایکردووە کە لە میانەی شیکاریکردن و هەڵسەنگاندن بۆ 56 پارچە لە کاڵاکانی ئەو پێگە ئۆنلاینە، نزیکەی 18 کاڵایان ژەهراوی بوون و ماددەیەکی کیمییای زۆر مەترسیداریان تێدابووە.

ئەو پێکهاتە کیمیاییە زیانبەخشە ماددەی "phthalates"ە کە بەمەبەستی پاراستنی کاڵاکان لە هەریەکە لە تێکچوون بە ئاو و گۆڕانی ڕەنگ بەکاردەهێندرێت، کە دەبێتە هۆی پیسکردن و تێکدانی ژینگەش.

سەرەڕای ئەمانەش ئەم ماددەیە بە تەواوی ژەهراوییە و مەترسییەکانی دووچاربوون بە هەریەکە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، توانای خستنەوەی وەچە، لاوازبوونی بەرگری جەستە و دواکەوتنی ژیری لە منداڵاندا زیاد دەکات، هەربۆیە هۆشداری دەدرێت لە کڕین و مامەڵەکردن بە کاڵاکانی پێگەی "Shein" ەوە.


PM:02:52:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌