ڤیدیۆ: پاشا چارلز بە شێوەیەکی نامۆ یادی لەدایکبوونی کردەوە
وێستگە ستایل-
ئەمساڵ پاشا چارلز 77 هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بە شێوەیەکی زۆر جیاواز گێڕا، پاش ئەوەی لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کردنەوەی هێڵی ئاسنینی وێستگەی شەمەندەفەری کارەبایی لە باشوری وەیلز بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەمەندەفەرەکەی لێخوڕی.
ئەم ئاهەنگ گێڕانەی ئەمساڵی پاشا چارلز لە پاش ڕودانی زنجیرە ڕوداوێکی تاکە کەسی و خێزانی دێت، کە هەندێک بە ڕوداوگەلێکی قورس و مێژووی ناوی دەبەن.
هەروەها جێگەی باسە پاشا چارلز لە سەرەتای ئەمساڵدا بە جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە و بە شێوەیەکی بەردەوام لە چارەسەر وەرگرتندایە، بە جۆرێک هەفتەی یەک جار بەشداری پرۆگرامی چارەسەری شێرپەنجە دەکات.
AM:11:54:16/11/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه