5 خووی سادە پیربوون دوادەخات
وێستگە ستایل-
خواستی مانەوە بە گەنجی و دواخستنی پیربوون چیدیکە تەنها خەونێک نییە، بەڵکوو بۆتە بابەتێکی گرنگی جیهانی و پیشەسازییەکی بلیۆنەها دۆلار لەو بوارەدا بە خستنەڕووی چەندین خۆراک، بەرهەمی پزیشکی و پرۆگرامی ڕاهێنان کردن.
بەڵام لە ڕاستیدا زانست سەلماندویەتی کە نهێنی مانەوە بە گەنجی و تەندروستی بەو شێوەیە ئاڵۆز و گرانبەها نییە کە باس دەکرێت، بە جۆرێک تەنها بە پەیڕەوکردنی 5 خووی ڕۆژانە دەتوانیت پیربوونت دوابخەیت، کە ئەمانەن:
1- جووڵەکردن و ڕێکردن نهێنییە جادووییەکەی تەمەن درێژی و تەندروستییە.
2- پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست دەکرێت 2.4 ساڵ تەمەنی بایۆلۆجیت لە پیربوون دوابخات.
3- خەوی باش و قووڵ دەرئاسایی دواخستنی پیرییە.
4- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەیی.
5- ئارامکردنەوەی دەروون و بە دووربوون لە ترس و دڵەڕاوکێ.
PM:12:14:15/11/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه