خانمێک بەختی هەبوو پەنجا هەزار دۆلاری بردەوە
وێستگە ستایل-
پێگەی "یونایتد پرێس ئینتەرناشیونال" ئاشکرای کردووە ئافرەتێک لە ویلایەتی ئۆهایۆ ی ئەمەریکا پاش ئەوەی بەهەڵە پەنجەی بە دوگمەی ئامێری یانسیبەکەدا ناوە بڕی 50 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بردۆتەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە نانسی دانیشتوی مینسترە و بە هەڵە پەنجەی بەر ئامێری یانسیبەکەدا ناوە، بەڵام ئەمە هەڵەیەکی باش بووە، بە جۆرێک ئۆفەری Cash Explosion ی کڕیوە لەکاتێکدا نیازی کڕینی ئەوەی نەبووە.
نانسی باسی لەوە کردووە نیازی هەیە پارەکە بۆ چاککردنەوەی کەموکورتیەکانی ماڵەکەی بەکاربهێنێت.
AM:11:49:15/11/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه