‌یەکەم فیلم لەسەر ژیانی مایکل جاکسن بڵاودەکرێتەوە

وێستگە ستایل-

یەکەم ڕیکلام لەبارەی ئەو فیلمە بڵاوکرایەوە کە تیایدا چیرۆکی ژیانی مایکل جاکسن گێڕدراوەتەوە، لەم فیلمەدا برازایەکی جاکسن بەناوی "جەعفەر جاکسن" ڕۆڵی مامی بینیوە.

جاکسن ساڵی 2009 لەتەمەنی 50 ساڵیدا پاش ژەهراوی بوونی بە ماددەی پرۆپۆفۆل گیانی لەدەستدا.

لەڕیکلامەکەدا جەعفەر دەرکەوتوە بەشێک لە جوڵە سەرنجڕاکێشەکانی جاکسن دوبارە دەکاتەوە لەوانەش سەمای ناوداری "Moonwalk" و دیمەنەکانی گۆرانی "Thriller". 

لەم فیلمەدا چیرۆکی ژیانی بەناوبانگترین ئەستێرەی جیهان خراوەتەڕوو کە چۆن کاریگەری لەسەر جیهان هەبووە، هاوکات ژیانی گۆرانیبێژ "Smooth Criminal" باسکراوە وەک یەکێک لە ئەندامەکانی تیپی Jackson 5.



لەڕیکلامی فیلمەکەدا هیچ باسی ئەو کێشە یاساییانە نەکراوە وەک دەستدرێژی کردن بۆسەر منداڵان، لە کاتێکدا جاکسن لە ژیانی ڕاستەقینەیدا ئەمەی ڕووبەڕوو بویەوە و ساڵی 2006 پاش دادگای کردن بێتاوان دەرچوو.

پێشتر ماسیۆ پیلۆنی باسی لەوە کردبوو فیلمەکە گرفتی زۆری بۆ دروستبوو پاش ئەوەی خێزانی جۆردان چاندلر باسیان لەوە کردوە ساڵی 1993 جاکسن دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری و ئەو لەو کاتەدا 13 ساڵ بووە، بۆ ئەوەش تیمی فیلمەکە ناچاربوون دوبارە پێداچونەوە بە فیلمەکەیاندا بکەنەوە بەڵام ئێستاش ئەم بابەتە لە ڕیکلامی فیلمەکەدا نییە و نازانرێت لە ناوەڕۆکی کارەکە چۆن باسکراوە و چاندلەر یەکەم کەس نەبووە جاکسن بەو بابەتە تۆمەتبار بکات لەو کاتەدا.

کارەکتەرەکانی فیلمەکە پڕە لە ئەکتەری ناودار لە دەرهێنانی ئەنتوان فۆکۆوا یە سیناریۆ "جۆن لۆگان" ە براوەی 3 ئۆسکارە.

بڕیار وایە بەرواری 24 ی ئەپریل2026 فیلمەکە لە سینەماکان پەخش بکرێت.


PM:04:52:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌