ڤیدیۆ: نوێترین دەرکەوتنی نانسی لە فێستیڤاڵی جونە هەرا دەنێتەوە
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنی هەریەکە لە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم و گەورە بازرگانی میسڕی نەجیب ساویرس دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
جێگەی باسە ئەو ڤیدیۆیە لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فیلمی جونە تۆمارکراوە بە بەشداریکردنی بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان، ئەکتەران و ڕاگەیاندنکارە جیهانیەکان.
لە ڤیدیۆکەدا سەماکردنی هەریەکە لە نانسی و نەجیب ساویرس دەبینرێت کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، هەوادارەکانی ئەو خانمە گۆرانیبێژە نانسی بە جۆش و خرۆشێکی زۆر وەسف دەکەن.
لای خۆیەوە هەریەکە لە نانسی عەجرەم و نەجیب ساویرس لە پەڕەی فەرمی خۆیان لە پلاتفۆرمی X دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو یەکتربینینە دەردەبڕن.
PM:06:33:20/10/2025
ئهم بابهته 900
جار خوێنراوهتهوه