‌خاوەنی درێژترین ناو تۆمارەکانی گینسی شکاند

وێستگە ستایل-

پیاوێکی خانەنشیبووی نیوزلەندی بە ناوی لۆرانس واتکینز توانی بچێتە نێو پەرتووکی گینس بۆ تۆمارە جیهانییەکان بە هۆی هەبونی درێژترین ناو لە سەرتاسەری جیهاندا کە پێکهاتووە لە نزیکەی 2,253 وشە و پێویستی بە 6 پەڕە هەیە بۆ نووسین و هەروەها 20 خوولەک بۆ وتنی.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی CNN، واتکینز ئاماژەی بەوە داوە کە پەرۆشی بۆ پرۆگرامی "Believe It or Not" هانیداوە کە هەوڵی تەواوی خۆی بدات بۆ گەیشتن بە خەونی منداڵی کە چوونە نێو پەرتووکی گینس بووە". 

هەروەها ئەو باس لەوە دەکات کە خاوەنی بەهرەیەکی تایبەت نەبووە تاوەکو بچێتە نێو ئەو پەرتووکەوە، هەربۆیە بڕیاریداوە لەم ڕێگەیەوە هەموو تۆمارەکانی ناو تێکبشکێنێت و بە خەونەکەی بگات.

جێگەی باسە ئەو هاوڵاتییە نیوزلەندییە نیشتەجێی شاری سیدنییە و بیرۆکەی ئەو ناوە درێژەی لە چەندین وشە و ناوی لاتینی و ئینگلیزی و ناوی پەرتووک و خەڵکی بەناوبانگەوە بۆ هاتووە.


PM:03:25:16/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌