پیرە پیاوێکی 92 ساڵ بە دەرئاسایەک لە مردن ڕزگاری بوو
وێستگە ستایل-
بەرپرسانی ڕوسیا لە هەرێمی کراسنۆدار ڕایانگەیاند کە توانیویانە پیاوێکی تەمەن 92 ساڵ لە شاری ئەناپا ڕزگاربکەن کە گیری خواردبوو لە دارستانێکدا بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بە بێ نان و ئاو.
بە گوێرەی وتەی پۆلیس، ئەو پیرە پیاوە لە دارستانێکی گوندی کۆماتیر نزیک لە شاری ئەناپا لەسەر کەناری دەریای ڕەش گیری خواردبوو، هەروەها گەڕان و پشکنین دەستیپێکرد پاش ئەوەی خێزانەکەی ئاماری ونبوونی ئەو پیاوەیان دابوو بە پۆلیس.
لای خۆیەوە پیرە پیاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە تەواوی ماوەی ئەو 3 ڕۆژە بە بێ ئاو خواردنەوە و نان خواردن بەڕێکردووە .
جێگەی باسە ڕاستەوخۆ لە پاش دۆزینەوەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی کامشاتکا و بەرپرسانی تەندروستی ئەو نەخۆشخانەیەش ڕایانگەیاند کە باری تەندروستی جێگیرە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
PM:01:21:11/10/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه