ئەنجلینا جولی: جیابوونەوەم لە براد پێت زۆر ئازاربەخشە
وێستگە ستایل-
ئەستێرە و خانمە هونەرمەندی ناوداری هۆڵیود ئەنجلینا جولی لە نوێترین دانیشتنەکانی دادگادا سەبارەت بە جەنگە یاساییەکەی لەگەڵ براد پێتی هاوسەری پێشووتری لەسەر خاوەندارێتیکردنی کۆشکەکەیان لە فەرەنسا باس لە قورسی بڕیاری جیابوونەوەی دەکات لە براد پێت.
ئەو خانمە هونەرمەندە کە هاوسەری پێشووتری بە ئازاردان و ئەنجامدانی کردەوەی ناشرین تۆمەتبارکرد لە نوێترین وتەکانیدا سەبارەت بە جیابوونەوەکەی دەڵێت:" ئەو ڕووداوانەی کە ئێمەیان پەلکێشی جیابوونەوە کرد بەڕاستی بۆ هەریەکە لە من و منداڵەکانم سەخت بوون".
لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت:" کاتێک من بڕیاری جیابوونەوەم دا، خاوەندارێتی کردن و نیشتەجێبوونی ماڵەکانی لۆس ئەنجلۆس و کۆشکەکەی میراڤالم لە فەرەنسا دا بە براد پێت بە بێ داواکردنی هیچ جۆرە قەرەبوویەک لێی، بەو هیوایەی کە ئەو بتوانێت بەو ماوە قورس و پڕ لە ئازارەدا زاڵ ببێت و تێیبپەڕێنێت".
هەروەها ئەنجلینا ئاماژە بەوە دەدات کە خۆی و هەریەکە لە منداڵەکانی مادۆکس، پاکس، زەهارا، شایلو، نۆکس و ڤیڤیانی دووانە هەرگیز جارێکی دیکە پێیان ناخەنەوە کۆشکەکەیان لە فەرەنسا بە هۆکاری ئەو ڕووداوە خەمناکانەی کە لەوێ بەسەریان هاتووە".
PM:12:33:11/10/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه