گۆشتی زیادەی ریخۆڵە مەترسیدارە ؟
وێستگە ستایل-
گۆشتی زیادەی ریخۆڵە کە بەزمانی پزیشکی پێی دەوترێت Polyp، بە پێی توێژینەوە زانستیەکان هۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنە کە بە نزیکەیی لە 20 کەس یەک کەس توشی شیرپەنجەی کۆڵۆن دەبێت.
هەروەها بەپێی توێژینەوە زانستیەکان لە دوای تەمەنی 45 ساڵی بە نزیکەی %35 بۆ %50 پیاوان ئەم گۆشتە زیایانەیان تێدا دەردەکەوێت وە %25 بۆ %35 ی ئافرەتان ئەم گۆشتە زیایانەیان هەیە.
لە وڵاتی ئێمەدا ئەم گۆشتە زیایانە زۆر بەرەو زیاد بوون دەچێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لە دوای تەمەنی 45 ساڵی داوا لە پزیشکەکانیان بکەن کە هەناوبینی کۆڵۆنیان بۆ ئەنجام بدرێت لەگەڵ هەناوبینی گەدەدا، لە وڵاتی ئێمەدا رێژەی شیرپەنجەی کۆڵۆن زۆر بەرەو زیاد بوون دەچێت وە بە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەم گۆشتە زیایانە دەتوانین زۆربەی کێشەکانی کۆڵۆن چارەسەر بکەین.
لەم هەناوبینیەدا گرێیەکی نزیکەی 4 سانتیمەتر دەستنیشاندەکرێت وە بە تەکنیکێک کە پێی دەوترێت Endoscopic mucosal resection (EMR) یاخود Polypectomy ئەم گۆشتە زیایەیە لادەبرێت، لەم هەناوبینیەدا ئێمە تەکنیکێکی نوێ بەکاردەهێنین کە پێی دەوترێت Underwater mucosal resection واتە لە ژێر ئاودا دەکرێت.
ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی زۆر گرنگە چونکە بە دەستینشانکردن و بڕینی ئەم گۆشتە زیایەیە نەخۆشەکە لە توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەپارێزرێت و مەترسی لەسەر کەم دەبێتەوە.
PM:05:45:07/10/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه